2018/09/16 | 21:55

نیشانەکانی نەخۆشی سکماکی دڵی منداڵ چین؟

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-سلێمانیپسپۆڕێکی ئەڵمانی دەڵێ هەندێ نیشانە هەن ئاماژەن بۆ ئەوەی دڵی منداڵ گرفتی سکماکیی هەیە، دەبێ لەگەڵ تێبینیکردنیان، راوێژ بە پزیشکی منداڵان بکرێ، چونکە تاوەکوو زووتر دەستێوەردان بکرێ ژیانێکی تەندروستانەتر و تەمەنێکی درێژتریان دەبێ.پرۆفیسۆر هیراڵد کیمیریر، پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان، دەڵێ لە نموونەی ئەو نیشانانە دەتوانین ئاماژەبکەین بە؛ شینبوونەوە، هەست بە ماندووییکردن، هەناسەتوندی و ناڕێک لێدانی دڵ.پسپۆڕە ئەڵمانییەکە دەڵێ گرفتە سکماکییەکانی دڵ جۆراوجۆرن؛ هەندێکیان ناردنی خوێن لە دڵەوە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیان گێڕانەوەی خوێن لە بەشەکانی جەستەوە بۆ دڵ تێکدەدەن و هەندێکیشیان لێدانی دڵ ناڕێکدەکەن.وەک پرۆفیسۆر کیمیریر باسیدەکات زیاتر لە 200 جۆر گرفتی سکماکیی دڵ هەن، هەندێکیان لە هەر لە سکی دایکدا، هەندێکیان لە قۆناخی منداڵى و بەشێکیشان پاش تەمەنی پێگەیشتن دەستنیشاندەکرێن.هۆکاری گرفتە سکماکییەکان لە 90%ی حاڵەتەکاندا نەزانراوە، ئەوانەی کە زانراون تووشبوونی دایکن بە نەخۆشییە گوازراوەکانی وەک سوورێژە و هێرپس.پرۆفیسۆرە ئەڵمانییەکە دەڵێ چیدیکە وەکوو چاخە کۆنەکان نییە کە گرفتی سکماکیی دڵ وەکوو فەرمانی لەسێدارەدان وابوو بۆ تووشبووان، چونکە ئێستا 90%یان تەمەنێکی درێژیان دەبێ، بەهۆی تەکنیکە نەشتەرگەرییەکان و قەستەرە و دەرمانی پێشکەوتوو کە ئێستا بەردەستن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending