2018/09/16 | 22:30

بەشیر حەداد یەکەم بەڵێنی بۆ پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - بەغدا 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکەم بەڵێنی بۆ پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، وەکو برا گەورەیەک ناوە ناوە کۆیان دەکەمەوە و پێکەوە دادەنیشین و راوێژیان پێدەکەم، بەڵێنم پێداون ھیچ بڕیارێک نەدەم بەبێ ئەوەی کە بگەڕێمەوە بۆ ھەموو کوتلە کوردییەکان.

پێچەوانەی سوننە و شیعەکان، کورد بە دوو دانیشتن توانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکاتەوە، بەشیر خەلیل حەداد، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە 185دەنگ بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و بۆ دانیشتنی داھاتوو دەستبەکاردەبێت، ئەو یەکەم بەڵێنی بە پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی رووداوەوە ئاشکرا دەکات.

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەکو برا گەورەیەک ناوە ناوە کۆیان دەکەمەوە و پێکەوە دادەنیشین و راوێژیان پێدەکەم، بەڵێنم پێداون ھیچ بڕیارێک نەدەم بەبێ ئەوەی کە بگەڕێمەوە بۆ ھەموو کوتلە کوردییەکان، لیژنەیەکی راوێژکاری پێکدەھێنین لە ھەموو سەرۆک کوتلە کوردییەکان بۆ ئەوەی بەشداربن و بیر و

بۆچوونی خۆیان دەربڕن لە ھەموو شتێکدا، بۆیە ئومێدموایە ئەم چوار ساڵە چوار ساڵی دیار و جیاواز دەبێت".

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، دەیەوێت بۆ پۆستەکانی دیکەش بەربژێریان ھەبێت، تەنانەت بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش، ئەحمەد حاجی رەشید کە لە تاقیکردنەوی بوون بە جێگری دووەم بە 53 دەنگ دووچاری شکست بوو دەڵێت، ئامادەکاریان بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش کردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "ئەو نامەیەی کە ھەمبوو بەجوانی گەیشتووە، دڵنیای لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە ئەمە یەکەم وێستگە نابێت کە کێبڕکێی تێدا دەکەم، من بۆ پۆستی سەرۆککۆماری خۆم کاندید ناکەم، بەڵام دوور نییە ھەر لە کوتلەی کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدمان ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری، سەرەتا سەیری واقع و زروفەکە دەکەین بزانین چۆنە ئەو کات بڕیاری لێ دەدەین".

لە رۆژی سێشممەی داھاتووەوە، دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێتەوە و پێویستە تاوەکو دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان کە بڕیارە 25ـی 9 رێکبخرێت، کورد لەسەر ئەو پرسە خۆی یەکلایی بکاتەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending