2018/09/16 | 23:05

شەش کاژێر نەنووستن چی لە جەستەدا درووستدەکات؟

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-سلێمانیتوێژینەوەیەکی ژاپۆنی روونیدەکاتەوە بێبەشبوونی جەستە لە خەوی شەوێک، چەندین گۆرانکاریی نەخوازراوە لە جەستەدا درووستدەکات ە ریگەخۆشدەکەن بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو.توێژەرانی زانکۆی تۆهۆ لە ژاپۆن بۆیان دەرکەوت بێبەشبوونی مشکی تاقیگە لە خەوی یەک شەو، شەکری خوێن و چەورییە سیانییەکان (ترایگلیسراید) لە جگەردا بەرزدەکاتەوە.توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو مشکانەی بێبەشکراون لە خەوی یەک شەو (شەش کاژێر)، ئاستی شەکری خوێنیان بەرزتر بوو، هەروەک چەورییە سیانییەکانیش بە راددەیەکی زیاتر لە جگەریاندا درووستبوو.

ئەم دوو حاڵەتەش ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو زیاددەکەن.هەروەها بێبەشبوونی مشکەکان لە خەو ئەو ئەنزیمانەی جگەریشی تێکدا کە پرۆسەی زیندەپاڵ رێکدەخەن، تێکچوونی ئەم پرۆسەیەش هۆکارێکی قەڵەوی و لێکەوتە مەترسیدارەکانیەتی.توێژەرەکان گوتوویانە لەم ئەنجامەوە دەردەکەوێت کە هەبوونی خەوێکی تەندروستانە، رێگایەکی خۆپاراستنە لە تووشبوون بە شەکرە.شەکرەی جۆری یەک و دووتووشبووانی شەکرەی جۆری یەک زیاتر منداڵان و گەنجانن و بەهیچ جۆرێک ئەنسۆلین لە پەنکریاسەوە دەرنادەن، چونکە خانەکانی دەردانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسیاندا بەتەواوی لەنێوچوون بەهۆی هێرشی کۆئەندامی بەرگری بۆ سەر ئەو خانانە.  بەڵام شەکرەی جۆری دوو، زۆرتر پەیوەندی بە قەڵەوی و فاکتەری بۆماوەیی هەیە و تێیدا تووشبووان ئەنسۆلینیان هەیە، بەڵام یان بڕەکەی کەمە یان خانەکانی جەستەیان وەک پێویست وەڵامی کاری ئەنسۆلینی جەستەیان ناداتەوە.

نزیکەى 95%ى تووشبووانی شەکرە، شەکرەی جۆری دوویان هەیە. ئەوانەی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە، هەر دەبێ ماددەی ئەنسۆلین وەربگرن کە ئێستا بە زۆری بەشێوەی دەرزی هەیە. تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو بە وەرزش و رێجیم یارمەتی رێکخستنی شەکری خوێنیان دەدەن، دەرمانەکانیشیان بەزۆری بەشێوەی حەب هەن و چەندین جۆریان هەیە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending