2018/09/16 | 23:25

خۆپیشاندانی کارمەندانی کەرتی تەندروستی بەرامبەر ھێرشەکانی رژێمی ئەسەد

(هەواڵ كوردستان)- ئیدلب - AAکارمەندانی تەندروستی پارێزگای ئیدلب-ی سووریا کە بە ناوچەی "کەمکردنەوەی بارگرژی" دانراوە، خۆپیشاندانیان لە دژی ھێرشی ئاسمانی رژێمی ئەسەد و لایەنگرانی، بۆ سەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کرد.پزیشکان لە پێش ناوەندی تەندروستی شاری ئیدلب و نەخۆشخانەی عەتمای ھێڵی سنووری نێوان سووریا و تورکیا کۆبوونەوە.لانیكه‌م ٥٠٠ پزیشک، یاریدەرەی پزیشک و شوفێری ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لە ناوەندی شاری ئیدلب و ناوچەی حەرێم و ناوچەکانی دیکە کۆبوونەوە.خۆپیشاندەران چەندین لافیتەی جیاوازیان ھەڵگرتبوو کە بە زمانەکانی رووسی، عەرەبی و ئینگلیزی لەسەریان نووسرابوو "تیمەکانی تەندروستی ئامانج نین" ، "ئامانجی فڕۆکەکانی ئێوە ئێمە نین"، " تیرۆریست پزیشکەکان دەکوژێت و نەخۆشخانەکان دەڕوخێنێت".پزیشکێکی نەخۆشخانەی "Hand And Hand" بە ناوی مونا خەتاب کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکە کردبوو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە کارمەندانی کەرتی تەندروستی ئەرکێکی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەن.

گوتیشی: "ئێمە تیرۆریست نین، ئێمە سڤیلین.

تەنھا پزیشکەکان لە ناوچەکەدا کار دەکەن، تیرۆریستان لێرە نین".بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەتمە، موھیب قەددور رایگەیاند: "نابێت ئێمە ببینە ئامانجی فڕۆکەکان.

ئەو کارمەندانەی ئێرە ئەو کەسانە نین کە وڵاتی خۆیان جێھێشتبێت و روویان کردبێتە دەرەوەی وڵات.

ئەمانە لە پێناو ئەو ئامانجەی باوەڕی پێ دەکەن، لێرە ماونەتەوە و دەیانەوێت ھاوکاری خەڵکی بکەن".گوتیشی: "ئەوەی تیرۆریستە ئەو کەسانەیە کە بە بۆمبی بەرمیلی و چەکی کیمیایی ھێرش دەکەنە سەر خەڵکی سڤیل.

پزیشکان سیمبولی شۆِرشن.

ئێمە بەشێکین لە کەرتی تەندروستی نێودەوڵەتی.

ھەمان پەرتوک و سیستەممان خوێندووە.

ھەر بۆیە پاراستنی ئێمە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە".لەلایەکی دیکەش، ئیبراھیم تیلاس کە پزیشکێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکەیە داوای راگرتنی بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان و ھێرشە ئاسمانییەکانی کرد.رژێمی ئەسەد و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا نەخۆشخانەیەکی ژێرزەمینی گوندی خاس و نەخۆشخانەیەکی شارەدێی لاتامن-یان لە چۆلاییەکانی حەما کربووە ئامانج.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending