2018/09/16 | 23:40

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: پیتاندنى یۆرانیۆم یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانمان

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێروه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشداریدەدات، ئه‌گه‌ر واشنتن رێگه‌نه‌دات ئێران نه‌وت هه‌نارده‌بكات، ئه‌نجامه‌كان ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمز نابن به‌ڵكو زۆر زیاتر ده‌بن. له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكى ئه‌ڵمانیدا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف گوتیشى "ئه‌مریكا ناتوانێت رێگرى له‌ ئێران بكات نه‌وت هه‌نارده‌ بكات" ئه‌گه‌ریش بتوانێت ئه‌وا بارودۆخه‌كه‌ جیاواز ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌كان داخستنى گه‌رووى هورمز تێده‌په‌ڕێنن. جەوادزه‌ریف ره‌تیكرده‌وه‌، تاران ئێستا نیازى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ڵ واشنتن، ئاماژه‌شى به‌وه‌ کردووە، ناتوانن بیر له‌و بژارده‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌ پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راشیگەیاندووە، ئه‌ورووپا ده‌بێت رێگه‌نه‌دات ئه‌و سزایانه‌ به‌سه‌ر تاراندا جێبه‌جێبکرێن.

داواشیكرد ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌ى به‌هۆى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكاوه‌ له‌ ئێران چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه،‌ سزابدرێن. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ده‌بن تاوەک ئه‌و شوێنه‌ى له‌ قازانجى وڵاته‌كه‌یان بێت، پیتاندنى یۆرانیۆمیش یه‌كێك ده‌بێت له‌ بژارده‌كانیان ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ خراپتر ببێت. مانگى ئایارى ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى هاته‌ده‌ره‌وه‌ و گه‌مارۆى ئابوورى خسته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئێران تووشى قه‌یرانى ئابوورى بوو و تمه‌نیش شكانێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینى. 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ ئیرانێ دپلۆماتکارێن سێ وەلاتێن ئەورۆپی داخواز کرن
⋙ مالدیڤیا.. هه‌لبژارتنێن سه‌رۆکاتییێ ده‌ست پێ كرن
⋙ دهۆك..نێزێكى 1000 كادرێن هه‌ڤپه‌یمانیێ ڤه‌گه‌ریانه‌ ناڤ رێزێن پارتى
⋙ فیلمی "The Interpreter" لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی نیشاندەدرێ
⋙ پارتی: ئەمجارە پۆستی سەرۆككۆمار هی ئێمەیە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان پێشانگایەک لە پارکی شانەدەر دەکاتەوە
⋙ وێنەی هونەرمەندانی عەرەب لە فیستیڤاڵی الجونة سینەمایی
⋙ بارزان گڕاوی: بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان

Trending