2018/09/16 | 23:40

عەبادی بڕیاریدا هێز لەسەر سنووری عێراق و تورکیا بڵاوبکاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-هەولێرئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بڕیاریدا "پێشلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر زەوی و ئاسمانی عێراق دۆکیۆمێنت بکات و، پاسەوانی سنووریش بە درێژایی سنووری عێراقی تورکی بڵاوبکاتەوە".رۆژی یەکشەممە 16/9/2018، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبووەوە.بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی "ئاسایش و سەقامگیری، تووندوتۆڵکردن ،دۆکیۆمێنێتکردنی پێشلکارییەکان بۆ سەر زەوی و ئاسمانی عێراق، کراوە".لە کۆبوونەوەکەدا رێکخستن و ئەرکە سەرەکییەکانی پۆلیسی فیدراڵی و پڕچەککردن و بەهێزکردنی رۆڵی تەواوکاریان لەگەڵ سوپای عێراقی باسکراوە.

هاوکات ئەنجوومەنەکە دۆخی سەقامگیری بەسرە  و رێوشوێنەکان و پاراستنی خەڵک و موڵک و ماڵی گشتی تاوتوێکردووە.بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە:یەکەم: وەزارەتی ناوخۆ دووبارەی چاوخشانەوە دەکات بە رێکخستنەوەی پۆلیسی فیدراڵی.دووەم: وەزارەتی دەرەوە رێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی پێشلکارییەکانی تورکیا بۆ ئاسمانی عێراق لای نەتەوەیەکگرتووەکان و دووبارەخستنەڕووی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی.سێیەم: بڵاوکردنەوەی پاسەوانی سنوور بەدرێژایی سنووری عێراق- تورکیا بۆ پاراستنی سنوور و رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک و ئامادەکردن و دابینکردن و تەرخانکردنی سەرجەم پێدویستییەکانی.چوارەم: پەسندکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و هەنگاریا و سەرپشک و پێدانی دەسەڵاتی بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دانووستاندن و واژۆکردن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending