2018/09/19 | 09:15

ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێریانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە زەحمەت هەنگاوی یەکەمی لە چامپیۆنزلیگدا بەسەرکەوتوویی بڕی، دوای ئەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بردەوە.لەگەڕی یەکەمی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا یانەی لیڤەرپوول میوانداریی پاریس سانجێرمانی کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە.لە خولەکی 30 دانیێل ستوریچ گۆڵی یەکەمی رێدزی تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 36 جەیمس میلنەر بەلێدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، بەرلەوەی گێمی یەکەم کۆتاییبێت لە خولەکی 40 تۆماس مۆنیێر ئەنجامەکەی بۆ پاریس سانجێرمان کەمکردەوە.لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 83 کیلیان ئێمباپێ ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی پایتەختی فەرەنسا یەکسانکردەوە، بەڵام لیڤەرپوول رێگەی نەدا یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتاییبێت کاتێک لە خولەکی 90 رۆبێرتۆ فێرمینیۆ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و رێدز یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا. 

ئامارەکان* لیڤەرپوول شەش وەرزە یاریی دەستپێک دەباتەوە، لە وەرزی 1962-1961ـەوە یەکەمجارە ئەو کارە دەکات.* رۆبێرتۆ فێرمینیۆ 11 گۆڵی لە 14 یاریی یەکەمیدا لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە، تەنیا سیمۆنی ئینزاگی 12 گۆڵی لە 14 یاریی یەکەمیدا تۆمارکردووە.* کیلیان ئێمباپێ چوارەم بچووکترین یاریزانە لە تەمەنی 20 ساڵیدا لە 3 وەرزی جیاوازدا لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ بکات، دوای کەریم بێنزیما، بۆیان کریکیچ و بافیتیمبی گۆمێز.* کیلیان ئێمباپێ لە 4 یاریی ئەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداریی 7 گۆڵی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 ئاسیستی هەیە.* لیڤەرپوول لەسەرەتای وەرزی رابردووەوە تاوەکو ئێستا 44 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە، زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکە.* دانیێل ستوریچ 4 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە، هەمان ژمارەی گۆڵەکانی دینیس وایز و رۆبێرتۆ باجیۆیە.

"



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending