2018/09/21 | 07:55

پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرلیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت گیانی بەرزی وەرزشی خۆی دووپاتبکاتەوە و لە ئاهەنگی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان ئامادەدەبێت.رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، مێسی رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ئاهەنگی فیفا ئامادەدەبێت کە لە لەندەن بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزان و خەڵاتی زە بێست بەڕێوەدەچێت.ئامادەبوونی مێسی لە ئاهەنگەکەدا لەکاتێکدایە کە ئەو یاریزانە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بەربژێر نییە، بەڵام لە پێکهاتەی ساڵی فیفادایە و لە ئاهەنگەکە ئامادەدەبێت.هەواڵی ئامادەبوونی لیۆ لە ئاهەنگەکەدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەت کە مانگی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئاهەنگی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئامادەنەبوو، کە لوکا مۆدریچ خەڵاتەکەی بردەوە.هەریەکە لە لوکا مۆدریچی کرواتی، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و محەممەد سەڵاحی میسری رکابەری لەسەر بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان دەکەن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending