English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت

2018/09/21 | 07:55

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرراپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، چاوەڕواندەکرێت سزایەکی سووک بەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسدا بسەپێندرێت، دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاندووە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە رەنگە بۆ تەنیا یەک یاریی رابگیرێت و بتوانێت لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد کە یانەی پێشوویەتی لە مانگی داهاتوودا یارییبکات، کە لەگەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگدا لە ئۆڵدترافۆرد لە یاریی چووندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.رۆناڵدۆ لە یاریی داهاتووی یوڤێنتوس بەرامبەر یۆنگ بۆیزی سویسری یاریی ناکات کە لە گەڕی دووەمدا لە تۆرینۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیەکەم یارییدا لە چامپیۆنزلیگدا بەدرێسی یوڤێنتوس دوای بەکارهێنانی توندووتیژی بەرامبەر جیسون مۆریلۆی یاریزانی ڤالێنسیا لە یارییەکە کرایە دەرەوە، کارتە سوورەکەی دۆنیش زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending