2018/09/22 | 11:35

بارزان گڕاوی: بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-هەولێربەربژێرێکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەڵێت بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان.بارزان گڕاوی، بەربژێری هاوپەیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو گوتی، دوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە هاوپەیمانی درێژە بە کاری خۆیان دەدەن و هێزی مرۆیی زۆریان لە پشتە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان.

گوتیشی: "ئەو دوو کورسییەش کە هێناومانە روون نەبووەتەوە کە لەگەڵ د.بەرهەم دەڕۆنە ناو یەکێتی و تاوەکو ئێستا هەر دەنگۆیە و وابزانم شتێکی وا لە ئارادا نییە".بەربژێرەکەی هاوپەیمانی دەڵێت، دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت بایکۆتکردنەکە بۆ ئامانجێکی دیکەیە رۆژێک بەر لە گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی بڕیارمدا بایکۆت بشکێنم و بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا بکەم.بارزان گڕاوی زیاتر گوتی، تاوەکو ئێستا وەک هاوپەیمانی بەردەوامە و "وەک کادیرێکی سەرسەختی هاوپەیمانی لەسەر کارکردنی خۆی بەردەوام دەبێت و بەهەمان ژمارە و لیست" بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات.دەربارەی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی، بارزان گڕاوی گوتی، ئەوەی ئەو کردوویەتی پەیوەندی بە خۆدی دکتۆر بەرهەمەوە هەیە، بەڵام هەموو کەسێک وەک یەک نییە و هاوپەیمانیش خەڵکی دڵسۆزی تێدایە و "لەسەر کارکردنی خۆمان بەردەوام دەبین".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending