2018/09/23 | 12:30

کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان پێشانگایەک لە پارکی شانەدەر دەکاتەوە

(هەواڵ كوردستان)-  

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا، کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەکانی ئەندامانی کۆمەڵەکە دەکاتەوە.

 

سیروان چاوبەخاڵ، سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لە گەلەری شانەدەر لەناو پارکی شانەدەر، پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەگرانی کۆمەڵەکەیان دەکەنەوە.

 

ئەوەشی ڕوون کردەوە لە پێشانگاکەدا ٤٥ تابلۆی وێرانەگرانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە قەزا و ناحیەکانیشەوە نیشان دەدەن کە سەرجەمیان لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەکەوە ئامادە کراون.

پێشانگاکەش لەسەر ئەرکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان کراوەتەوە.

 

کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان، کۆمەڵەیەکی گشتییە کە نوێنەرایەتیی وێنەگرانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکات و ماوە نا ماوە چالاکی ئەنجام دەدات.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending