2017/08/13 | 14:00

فوئاد مەعسوم داوای پتەوکردنی پەیوەندیی عێراق بەحرێن دەکات

(هەواڵ كوردستان)- شای بەحرێن سڵاو بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت

 

سەرۆک کۆماری عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە وەزیری دەرەوەی بەحرێن، داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەو وڵاتە دەکات.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رۆژی یەکشەممە 1382017، شێخ خالید بن ئەحمەد بن محەمەد ئال خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرێن و شاندێکی یاوەری، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بووەتەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد مەعسوم داوای پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، بازرگانی و گەشتیارییەکانی نیوان بەحرێن و عێراقی کردووە و سڵاوی خۆیشی بۆ شێخ حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئال خەلیفەی شای بەحرێن ناردووە.

 

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی بەحرێن پیرۆزبایی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵی لە فوئاد مەعسوم کردووە و پەسنی ”ئیرادە“ی عێراقییەکانی لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
⋙ له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending