2017/08/13 | 16:00

گۆڕان نهێنییەكی پارتی بۆكاراكردنەوەی پەرلەمان ئاشكرادەكات

(هەواڵ كوردستان)-

گۆڕان نهێنییەكی پارتی بۆكاراكردنەوەی پەرلەمان ئاشكرادەكات

گۆڕان نهێنییەك لەبارەی هەوڵەكانی پارتی بۆكاراكردنەوەی پەرلەمانەوە ئاشكرادەكات و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەكەش رایدەگەیەنێت:ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ناشەرعییەو پێویستە لەپەرلەمانەوە شەرعیەتی پێبدرێت.

نەسرین جەمال ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی راگەیاند:ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم نایاساییە، پێویستە لەپەرلەمانی كوردستانەوە دروست بكرێت، نەك لەبارەگاو دیوەخانی حزبەكانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.

وتیشی"لەدوای كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە، پێویستە ئەو ئەنجومەنە بهێنرێتەوە ناو پەرلەمان لەوێ شەرعییەت وەربگرێت، كە دڵنیاشم گۆڕان ئەوە داواكاری دەبێت".

ئەندامەكەی جڤاتی گشتی گۆڕان، بڕیاری تاكلایەنەی پارتی لەئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم دەگەڕێنێتەوە بۆلاوازی ئەو حزبانەی بەشدارییان لەئەنجومەنەكەدا كردووەو دەڵێت"لاوازی حزبەكانە كە رێگەیان بەپارتی داوە ببێت بەبرا گەورەیان".

هاوكات، بەرپرسێكی باڵای گۆڕان، لەلێدوانێكدا بۆ SNN رایگەیاند:پارتی بۆیە پەلەیەتی پەرلەمان كارابكرێتەوە، بۆئەوەی پەرلەمان بڕیار بدات كە ریفراندۆم نەكرێت و لەو بەڵایە رزگاری بێت، نەك بۆئەوەی ریفراندۆم بكرێت، چونكە بەدڵنیاییەوە نایەڵن بكرێت.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان،"ئەگەر پارتی ئەوەی بۆ بچێتەسەر كە پەرلەمان كارابكرێتەوە، ئەوكاتە دەڵێن ئەوە پەرلەمان بڕیاریدا ریفراندۆم نەكرێت، دەسەڵاتی پەرلەمانمان نییە".

SNN:

شاهۆ خوارەحم

 11 خولەک پێشتر - Aug 13 2017 3:45PM

 863

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/ml%20rash%20gyan%2011



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ وێنێ فه‌رمانبه‌رێ دناڤ ئاڤاهيێ پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ شه‌هيد بووى هاته‌ به‌لاڤكرن
⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending