2017/08/13 | 16:00

پاریس سانجێرمان بەدەستەوارەیەکی گەورە ئێمباپێ دەباتە ریزەکانی

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرراپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا و فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان دەستەوارەیەکی گەورە و خەیاڵیی بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا ئامادەکردووە.رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت بەهەمان شێوەی نەیمار داسیلڤا کە بە 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکەی گواستەوە ریزەکانی ئێمباپێش بباتە یانەکەی.رۆژنامەکە رایگەیاندووە، یانە فەرەنسییەکە 173 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ ئامادەکردووە، کە ئەو پارەیەش نزیکە لەو نرخەی کە بۆ نەیمار خەرجکراوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا.رۆژنامەی لێکیپ رایگەیاندووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا یانەی مۆناکۆ بڕیاریی کۆتایی خۆی بەرامبەر فرۆشتنی ئێمباپێ بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دەدات.بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندبوو ریال مەدرید بەرامبەر 160 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ گەیشتووەتە رێککەوتن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
⋙ له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending