2017/08/13 | 16:00

خاوەنی ڕۆمانی هاری پۆتەر یەكێك لە ملیاردێرةكانی جیهانە

(هەواڵ كوردستان)- خاوەنی ڕۆمانی هاری پۆتەر یەكێك لە ملیاردێرةكانی جیهانە

 

نووسەری بەریتانی، جەی کەی رۆلینگ خاوەنی رۆمانی "هاری پۆتەر"  وەک پڕداهاتترین نووسەر لە جیهاندا ناسێندراوە.

بەپێی ریزبەندی فۆربێسی ئەمریکی، جەی لە پلەی یەکەمی لیستی نووسەرە پڕداهاتەکانی جیهانە.

داهاتی ئەو ئەم خانمە نووسەرە لە ساڵی ٢٠١٦ـدا، ٩٥ ملیۆن دۆلار بووە و توانی بەسەر نووسەری ئەمریکی، جێمس پاترسۆن، بە داهاتی ٨٧ ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدا هات.

رۆلینگ لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا هەمان نازناوی بەدەستهێناوە.

 زنجیرە رۆمانی هاری پۆتەری ئەو نووسەر کە چەندین بەشی بەرهەمهاتووە و تەواوی بەشەکانی کراونەتە فیلمی سینەمایی و داهاتی  سەدان ملیۆن دۆلاری لئَ دەستكەوتووە

دوایین بەشی ئەم فیلمە لە ساڵی 2011ـدا بەناوی "هاری پۆتەر و پیرۆزییەکانی مردن" بوو، داهاتی ئەم بەشەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکییە و لە پلەی حەوتەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی مێژووی سینەمای جیهاندایە.   

جەی کەی رۆلینگ، لە رێگەی زنجیرە رۆمانەکانی "هاری پۆتەر"ـەوە ناوبانگی دەرکرد، لە ساڵی 2004دا داهاتی ئەو نووسەرە گەیشتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی، بەمەش بووە یەکەم نووسەری ملیاردێر.

جگە لە ڕۆمانی هاری پۆتەر خاوەنی سئَ پەرتووكی ترە بە ناوی (پاوەر، پۆلێتیکز ئەند پێسکی)، (هیرۆزم، هاردشێپ ئەند دەینجرس هۆبیز) و (هۆگوارتز: ئەن کۆمپلیت ئەند ئانری لایێبل گاید).




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له‌ ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌ڕفێنن
⋙ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانین لەئازادكردنی تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكەی مۆمبای
⋙ مەرگی هاوڕێ كاوە كۆستێكی ناوەختی هونەری كوردی و شانۆی كوردستان بوو
⋙ تۆتێنهام له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گرانتره‌
⋙ ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی دهۆك له‌ چیای زاوا ده‌دۆزرێته‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم
⋙ ڤیدیۆ؛ گەنەرز دۆڕا، بەڵام بەیەکەم سەرکەوت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش