2017/08/13 | 16:00

بەبەڵگە.. وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری بەرزكردنەوەی پلەی كۆمەڵێك ئەفسەر جێبەجێ دەکات

(هەواڵ كوردستان)- "بڕیارەكە سەرجەم ئەفسەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلەی كۆمەڵێك ئەفسەر بەرز كراونەتەوە و بڕیارەكەش سەرجەم ئەفسەرانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

 

ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو سیستەمەی لە وەزارەتی ناوخۆدا كاری پێ دەكرێت، بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران جا بە پلەبەندی بێت، یان بە ڕووتبە، ئەمڕۆ یەكشەممە 13.8.2017 ئەو بڕیارەی كە لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرەكان دەرچووبوو، چووە بواری جێبەجێكردنەوە".

 

بە گوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ 805 ئەفسەر لە پلە جیاوازەكاندا پلەیان بەرز كراوەتەوە، ئەوانەش لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانن.

 

 

 

 

 

 

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
⋙ له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending