2017/08/13 | 17:00

بارسێلۆنا پلانی گواستنەوەی هازاردی داناوە

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێریانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانی گواستنەوەی ئیدین هازارد، یاریزانی یانەی چێڵسیی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا داناوە و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.ماڵپەری دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا پلانی داناوە هازارد بۆ جێگرتنەوەی نەیمار داسیلڤا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی.ماڵپەرەکە ئاماژەی بۆ گرنگیپێدانی ریال مەدرید بەو یاریزانە کردووە، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت ئەو یاریزانە رازیبکە رووبکاتە یانە کەتەلۆنییەکە بەتایبەت کە دەرفەتی زۆری یاریکردنی دەبێت لەگەڵ مێسی و سوارێز.پێدەچێت بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 120 ملیۆن یۆرۆ خەرجبکات و سێرجی رۆبێرتۆش بەشێک بێت لەو گرێبەستە بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەی چێڵسی رازیبن دەستبەرداری یاریزانەکە ببن.سەرچاوە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی بڕیاریی کۆتایی لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە بۆ دەستەی کارگێری یانەکە بەجێهێشتووە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
⋙ له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending