2017/08/13 | 17:00

بەوێنە.. لە ھەولێر ستۆدیۆی تەلەفزیۆنێکی پەروەردەیی کرایەوە

(هەواڵ كوردستان)-

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ستۆدیۆی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە شاری ھەولێر کرایەوە، بۆ ئەوەی کار و چالاکی وزارەتی پەروەردە و قوتابخانەکان راستەوخۆ لە ستۆدیۆکە کاریان لەسەر بکرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 13/8/2017، ستۆدیۆی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە شاری ھەولێر کرایەوە، بۆ ئەوەی کار و چالاکی وزارەتی پەروەردە و قوتابخانەکان راستەوخۆ لە ستۆدیۆکە کاریان لەسەر بکرێت و گفتوگۆی پەروەردەیی، ھەواڵ، ڕێنمایی و وانەی پۆلەکانی یەکەم، نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی تێدا پەخش بکرێت.

 

ستۆدیۆکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر دروست کراوە، لە لایەن د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە و بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر کرایەوە.

د.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە، پیرۆزبایی لە ستاف و بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی کرد و ھیوای خواست تەلەفزیۆنەکە ببێتە سەرچاوەی یەکەمی پەروەردەیی بۆ قوتابیان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت قوتابیان سوود لە وانە تۆمارکراوەکان، ڕێنمایی و گفتوگۆ و بەرنامە پەروەردەییەکانی تەلەفزیۆن وەربگرن و چیتر مێشکیان بە تۆڕ و ڕاگەیاندنی نابەرپرسی دیکە ئاڵۆز نەکەن.

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ هه‌ڵه‌بجه‌.. ڕێز لەو نووسەر و پێشمەرگانە دەگیرێت کە کار بۆ سەربەخۆیی دەکەن
◄ بەرشەلۆنە یەكەم سەركەوتنی لە خولی ئیسپانی تۆماركرد
◄ "تا شكۆ بۆ سەركردایەتی نەگەڕێتەوە بەرهەم ساڵح بەشداری كۆبوونەوەكان نەكات"
◄ پەکەکە خۆسەری دیموکراتی لە شنگال راگەیاند
◄ بوزداغ: ئەڵمانیا بۆتە بەهەشتی تیرۆرستانی پەکەکە و گولەن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ بەوێنە.. بەرھەمێھانی شلیگ لە نێو بۆریدا
◄ ئارام شێخ محەمەد بۆخەندان: ئەوشاندەی لەبەغدایە حزبییەو نوێنەرایەتی ھەرێم ناکات
◄ یەکەم وێنەی فەرهاد سەنگاوی "دوای ڕفاندن و لێدانی"

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش