2017/08/13 | 18:00

دلێر ماوه‌تی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ فاشله‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بندیوارو كه‌سانی ناشایسته‌ی تێدایە

(هەواڵ كوردستان)- دلێر ماوه‌تی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ فاشله‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بندیوارو كه‌سانی ناشایسته‌ی تێدایە

دلێر ماوه‌تی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌زاره‌تێكی نیمچه‌ فاشله‌ له‌ روی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و هاوكاری بریندارو كه‌سوكاری شه‌هیدان و مووچه‌ و پێداویستییه‌كانیانه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بندیوارو كه‌سانی ناشایسته‌ی تێدایە.

دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ به‌راورد به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زۆر رێكخراو تره‌و چالاكتره‌، هه‌روه‌ها له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆدا چاودێریه‌كی باشتر بۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران ده‌كرێت.

وتیشی: به‌ داخه‌وه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌زاره‌تێكی نیمچه‌ فاشله‌ له‌ رووی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و هاوكاری بریندارو كه‌سوكاری شه‌هیدان و مووچه‌ و پێداویستییه‌كانیانه‌وه‌، ئێمه‌ش چه‌ندینجاره‌ ئه‌و په‌یامه‌مان گه‌یاندوه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بندیوارو كه‌سانی ناشایسته‌، تاكو ئێستا ئه‌و كێشانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئه‌كادیمی و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ شایسته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دواكه‌وتووه‌.

دلێر ماوه‌تی راشیگه‌یاند: نا عه‌داله‌تییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌داو به‌بۆچوونی من یه‌كگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ فه‌شه‌لی هێناوه‌، به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی 70 و 80 له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت.

ماوه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ هه‌موو جیهاندا وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، له‌پێشتره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك له‌ ریزی سوپادا سزا بدرێت داده‌به‌زێنرێته‌ وه‌زره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هاوشێوه‌كانی.

به‌ نوسراوی ژماره‌ 13607 و به‌ ئیمزای كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ ئه‌مڕۆ 13-8-2017 خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مانگی ته‌مموزی ساڵی 2017 بۆ 805 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ تاكو ئێستا خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ساڵی 2016 ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكاتی هه‌رێم نه‌كراوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ساڵێكدا دووجارو له‌ مانگه‌كانی سێ و نۆ دا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆش له‌ ساڵێكدا دووجارو له‌ مانگه‌كانی یه‌ك و حه‌وت دا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تائێستا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مانگی سێی ساڵی رابردوویان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناخۆ فه‌رمانی پله‌ به‌ررزكردنه‌وه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ ئەندامەکێ جڤاتا قەزا تلکێفێ: عێراقی 1400 مالباتێن تیرۆرستان بۆ تلکێفێ ڤەگوھاستن
◄ فوئاد مەعسوم و مالیکی و عەلاوی لەسەر پرسی ریفراندۆم کۆبوونەوە
◄ فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتیان كردووەچەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن
◄ ئاواز شێخ جەنگی ڕوونكردنەوە دەدات
◄ نوێر ناگه‌ڕێته‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ کەیلان عەبدوڵا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە
◄ بەڤیدیۆ.. دەشنێ موراد پشتیوانیی سەربەخۆیی کوردستان دەکات
◄ "سپی" وێنەی ئەوکەسە بڵاودەکاتەوە لە بانگەشەی ڕیفراندۆمدا کوژرا

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش