2017/08/13 | 18:00

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە ئاگاداریەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەری حەج و عومرە لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ٦٨٠ پشکى حەج لە دەرەوەى بەشە فەرمییەکەی بۆ هەرێمى کوردستان دابینکراوە هەر کەس خوازیارە لە ئێستاوە تا بەیانى داوکارى پێشکەش بکات.

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەی هەرێمى کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ١٣ى ئاب ڕایگەیاند، ٦٨٠ پشکى حەج لە دەرەوەى بەشە فەرمییەکەی بۆ هەرێمى کوردستان دابینکراوە بەڵام لە بەر ئەوەى کاتەکە درەنگە و گرفتى شوێن هەیە بۆیە دەبێت بە پارەى زیاتر  ئەنجامبدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،  هەر کەسێک ئارەزووى هەیە لە ئێستاوە تا بەیانى ١٤ى ئاب  کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ پاسپۆرتەکانیان بهێنن  سەردانى  بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە بکەن.لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تێچووى هەر حاجییەک لەم پشکە  نوێیە بڕى ٦٠٠٠ دۆلارە.

ئەوەش وتراوە، هاوڵاتیانى هەڵەبجە و گەرمیان دەتوانن لە بەرێوەبەرایەتى حەج و عومرەى سلێمانى ناویان تۆمار بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا بەشێکى دیارى حاجیانى کورستان گەیشتوونەتە وڵاتى سعودییە و وا بڕیارە سەرجەم حاجیانیش لەم چەند ڕۆژەدا بگەنە ئەو وڵاتە و بە پێی ئەو بەروارەی  ڕاگەیەندراوە ڕۆژى ٣١ی ئاب ڕۆژى وەستان لە عەرەفە دەبێت و  ١ی مانگى ئەیلول  یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:08:13/08/2017




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له‌ ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌ڕفێنن
⋙ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانین لەئازادكردنی تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكەی مۆمبای
⋙ مەرگی هاوڕێ كاوە كۆستێكی ناوەختی هونەری كوردی و شانۆی كوردستان بوو
⋙ تۆتێنهام له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گرانتره‌
⋙ ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی دهۆك له‌ چیای زاوا ده‌دۆزرێته‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم
⋙ ڤیدیۆ؛ گەنەرز دۆڕا، بەڵام بەیەکەم سەرکەوت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش