2017/08/13 | 18:00

سه‌ڵاحەدین ده‌میرتاش پێشوازی له‌ هاوپه‌یمانی جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ ده‌كات

(هەواڵ كوردستان)- جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ خه‌ریكی ئه‌وه‌ن رێككه‌وتنێكی ستراتیژی ئه‌نجام بده‌ن، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش كه‌ بڕیاره‌ ساڵی 2019 ئه‌نجام بدرێت، یه‌ك كاندیدیان ده‌بێت بۆ ركابه‌ری ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست میدیاكانی توركیا، جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ به‌نیازن به‌ یه‌كه‌وه‌ هاوپه‌یمانییه‌تێك دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2019 یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت، نه‌ك وه‌كو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2014 جه‌هه‌په‌ كاندیدێك و هه‌ده‌په‌یش كاندیدێك، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشیش پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌ ده‌كات.

هه‌فته‌ی رابردوو سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ده‌په‌ زۆری پێباشه‌ له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا رێككه‌وتن ئه‌نجام بدات و بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش به‌ یه‌كه‌وه‌ یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په‌، نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ده‌په‌ ناردووه‌ و له‌و نامه‌یه‌دا داوایان لێ ده‌كات كه‌ ئه‌و رازییه‌ به‌و هه‌وڵه‌ و پێویسته‌ له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا ببن به‌ هاوپه‌یمان.

له‌ شاری وان ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په‌ ئێشكگریان له‌پێناو عه‌داله‌ت و ویژداندا ده‌ستپێكردووه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌سیش به‌شداره‌ له‌گه‌ڵیان.

له‌زگین بۆتان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ له‌ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌رێكی زۆردا نامه‌یه‌كی ده‌میرتاشی خوێنده‌وه‌.

ده‌میرتاش هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، ئاكپارتی ترساوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها ترساوه‌ ئه‌گه‌ر توركیا بچێته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدرێت، هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت، بۆیه‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كردووه‌.

له‌و نامه‌یه‌دا ده‌میرتاش پێیوایه‌ خۆی و هاوڕێكانی بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیندانی كراون، تا رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت بۆ ركابه‌ری ئه‌ردۆگان.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ وێنێ فه‌رمانبه‌رێ دناڤ ئاڤاهيێ پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ شه‌هيد بووى هاته‌ به‌لاڤكرن
⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending