2017/08/13 | 19:00

نرخی بەنزین كەمدەكرێتەوە

(هەواڵ كوردستان)-

نرخی بەنزین كەمدەكرێتەوە

هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین بەردەوامە، سەرۆكی ئەنجومەنەكەش لەڕێگەی SNN ەوە هەوڵەكانیان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، "كەمبوونەوەی بەنزین و گرانبوونی نرخەكەی كاتییە".

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەلێدوانێكی تایبەتدا بە SNNی راگەیاند: ئەو توندوتۆڵی و چاودێرییەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێَمانی و بەرهەمەنەوتییەكان و مەرزەكان وای كردووە بەنزین بەشێوەی جاران و بەهەڕەمەكی نەهێنرێت و سەدان تانكەری بەنزین گیراون و رەوانەكراونەتەوە كە هەموویان كوالێتیان خراپ بوون، ئەمەش گۆڕانكاری لەنرخەكەیدا روویداوە، داواشمان لە بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان كردووە ئەم چاودێرییەی ئێمە نەبێتە هۆی ئەوەی سوتەمەنی كەم ببێتەوە.

وتیشی: " پێمانوایە هەوڵەكان هێشتا لەئاستی پێویستدا نیین و بەنزینی كوالێتی خراپ هاوردەدەكرێت، بۆیە لەهەوڵداین ئەوەش نەهێڵین، لەگەڵ لیژنەی پیشەسازی و وزەش كۆبونەوە ئەنجامدراوە تا چاودێریەكە چڕبكرێتەوە".

 سەبارەت بەوەی چ رێگایەك دەگرنەبەر بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: " ئەو كۆمپانیایانەی پێشووتر سوتەمەنیان هێناوە، لەرێَگەی پارێزگای سلێمانی و بەرهەمە نەوتییەكانەوە ئاگادارییان دەكەینەوە ئەو بڕە بەنزینەی پێویستە بۆ سلێَمانی بیهێنن بۆئەوەی نرخ بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، لەچەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری بەسەر نرخەكەیدادێت".

SNN:

سۆران سەعید

 1 خولەک پێشتر - Aug 13 2017 6:27PM

 58

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/ml%20rash%20gyan%2011



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ سەرۆک ترامپ: ڕوسیا یارمەتی کۆریای باکوور دەدات لە خۆدزینەوە لە سزاکان
⋙ "په‌رله‌مانى عێراقى به‌رهه‌ڤ نينه‌ كاره‌ساتا شنگال ب جینۆساید ل قه‌له‌م بده‌ت"
⋙ نەیجیریا: لەتەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ١٢ کەس کوژراون
⋙ پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
⋙ ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا دانوستاندنێن هه‌ولێر و به‌غدا دكه‌ت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆوە... لە چیلی هێرش كرایە سەر پاپای ڤاتیكان
⋙ بەوێنە.. کچە نمایشکارەکەی ئێران وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەلجیکا داوای "نوێنەرایەتی کورد" لە دانوستاندنەکانی سووریا دەکات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش