2017/08/13 | 19:00

سعودییە رێگە بە 680 كەسی دیكە دەدات لە کوردستانەوە بچن بۆ حەج

(هەواڵ كوردستان)- رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ سعودیە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر 680 پشكی حەج لەدەرەوەی بەشە فەرمییەكەی هەرێمی كوردستان.شێخ ئیبراهیم بەرزنجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دەرەوەی بەشە فەرمییەكەی هەرێمی كوردستان، سعودییە رەزامەندی نیشاندا لەسەر 680 پشكی حەج بۆ حاجیانی هەرێمی كوردستان، كە بە شێوەیەكی بازرگانییە و بۆ هەر كەسێك بڕی 6 هەزار دۆلار وەردەگیرێت."شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت حەج بكەن دەتوانن لەمڕۆوە تاوەكو كاژێر 12ی نیوەڕۆی 14-8-2017 لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی حەج و عومرەی شارەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان تۆمار بكەن و هاونیشتمانیانی گەرمیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن."رۆی چوارشەممە 2-8-2017 یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بۆ سعودیە دەستپێکرد و تاكو رۆژی 16 ی ئاب بەردەوام دەبێت.نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند"بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئەمساڵ 4 هەزار و 867 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە دەچنە وڵاتی سعودییە و تەواوی رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە گیراوەتەبەر."

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
⋙ له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending