2017/08/13 | 21:00

کەشناسی هەرێم وادەی فێنکبوونی کەش و هەوای ڕاگەیاند

(هەواڵ كوردستان)-

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند سبەینێ دووشەممە پێشبینى هاتنى بارستە هەوایەکى فێنک دەکرێت لە دەریاى ناوەڕاستەوە کار بکاتە سەر ناوچەکانی هەرێم و پلەکانى گەرما بە ڕێژەکى باش نزم دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا کە لە پەیجی فەرمی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە هاتووە، بۆ ماوەى سێ رۆژ کاریگەرى ئەو بارستە هەوا فێنکە لەسەر هەرێمى کوردستان دەمێنێتەوە و کاریگەریەکەى لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت واتە نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، بەگشتى ئاسمانى هەرێم ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، هاوکات بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان بۆ ماوەى ئەم سێ رۆژەى داهاتوو بەم شێوەى خوارەوە دەبێت:

هەولێر ٣٩ - ٤٠ پلەى سیلیزى

سلێمانى ٣٨ – ٣٩ پلەى سیلیزى

دهۆک ٣٧ – ٣٨ پلەى سیلیزى

کەرکوک ٤٢ – ٤٣ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە ٣٨ – ٤٠ پلەى سیلیزى

ئه‌م بابه‌ته 8 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:58:13/08/2017




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ ئەندامەکێ جڤاتا قەزا تلکێفێ: عێراقی 1400 مالباتێن تیرۆرستان بۆ تلکێفێ ڤەگوھاستن
◄ فوئاد مەعسوم و مالیکی و عەلاوی لەسەر پرسی ریفراندۆم کۆبوونەوە
◄ فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتیان كردووەچەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن
◄ ئاواز شێخ جەنگی ڕوونكردنەوە دەدات
◄ نوێر ناگه‌ڕێته‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ کەیلان عەبدوڵا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە
◄ بەڤیدیۆ.. دەشنێ موراد پشتیوانیی سەربەخۆیی کوردستان دەکات
◄ "سپی" وێنەی ئەوکەسە بڵاودەکاتەوە لە بانگەشەی ڕیفراندۆمدا کوژرا

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش