2017/08/13 | 23:00

ئەڵمانیا سنورەكانی بۆ پەنابەران دەكاتەوە..فیدراسیۆن رونكردنەوە دەدات

(هەواڵ كوردستان)-

ئەڵمانیا سنورەكانی بۆ پەنابەران دەكاتەوە..فیدراسیۆن رونكردنەوە دەدات

وڵاتێكی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ وەرگرتنی پەنابەری زیاتر و كردنەوەی سنورەكانی بەڕوی پەنابەران و سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقیش دەڵێت"وەرگرتنی پەنابەر تەنها بۆ ژمارەیەك كەیسی مەترسیدارو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەیە كەجەنگ و پشێوی تیادایە".

نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەوڵدایە دووبارە وەرگرتنەوەی پەنابەران لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا زیادبكات و لەوچوارچێوەش ڕاوێژكاری ئەڵمانیا (ئەنگیلا مێركڵ) ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ كردنەوەی سنورەكانی بەڕووی پەنابەران.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند: لەدوای 20-3-2016 وڵاتانی ئەوروپا بەپێی ڕێككەوتنێك سنورەكانیان بەڕووی پەنابەرانیان داخستووە، جگەلەچەند حاڵەتێكی تایبەت ئەو وڵاتانە ئامادەنین پێشوازی لەپەنابەران بكەن.

باسی لەوەشكرد، ئەو پەنابەرانەی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی پێشوازیان لێدەكرێت هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەن كە جەنگ و پشێوی تیادایە، یاخود كەمەنەتەوەكانن و ژمارەیەك كەیسی تایبەت كە بەهۆی هەڕەشە لەسەر ژیانیان پەنا دەبەنەبەر وڵاتان، واتە وڵاتانی ئەوروپا ئامادەنین وەك ساڵانی پێشتر پێشوازی لەپەنابەران بكەن.

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراق وتیشی"لەئێستادا ژمارەیەك وڵات لەهەوڵدایە سەرجەم ئەو پەنابەرانە ڕەوانەی وڵاتەكانیان بكاتەوە كە كەیسەكانیان ڕەتكراوەتەوە". 

SNN:

كاروان مەحمود

 11 خولەک پێشتر - Aug 13 2017 10:45PM

 605

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/ml%20rash%20gyan%2011



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ هه‌ڵه‌بجه‌.. ڕێز لەو نووسەر و پێشمەرگانە دەگیرێت کە کار بۆ سەربەخۆیی دەکەن
◄ بەرشەلۆنە یەكەم سەركەوتنی لە خولی ئیسپانی تۆماركرد
◄ "تا شكۆ بۆ سەركردایەتی نەگەڕێتەوە بەرهەم ساڵح بەشداری كۆبوونەوەكان نەكات"
◄ پەکەکە خۆسەری دیموکراتی لە شنگال راگەیاند
◄ بوزداغ: ئەڵمانیا بۆتە بەهەشتی تیرۆرستانی پەکەکە و گولەن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ بەوێنە.. بەرھەمێھانی شلیگ لە نێو بۆریدا
◄ ئارام شێخ محەمەد بۆخەندان: ئەوشاندەی لەبەغدایە حزبییەو نوێنەرایەتی ھەرێم ناکات
◄ یەکەم وێنەی فەرهاد سەنگاوی "دوای ڕفاندن و لێدانی"

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش