2017/08/13 | 23:00

یانە شەوانەكانی بەغدا و بەسرا دادەخرێن

(هەواڵ كوردستان)- بەهۆی ئەوەی لەنێو گەڕەكەكان و مەرجی تەندروستیان نیە

چەند ڕۆژێكە هەڵمەتێكی گەورە بۆ داخستنی یانە شەوانەكانی هەردوو گەورە شاری بەغدا و بەسرا دەستی پێكردووە، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی لەنێو گەڕەكەكاندان و هەروەها مەرجی تەندروستیشیان نیە.

سەرباری گوشاری بەردەوامی مەرجەع و لایەنە ئاینیەكان.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوابەدوای دۆزینەوەی چەند حالەتێكی نەخۆشی ئایدز لە مەساجخانە و یانەكانی شەوانەی بەغدا، دەست كراوە بە داخستنی چەند یانەیەكی شەوانە، ئەمەش لەلایەكەوە ناڕەزایی بەشێك لە هاووڵاتیان و خۆشحاڵی ژمارەیەكی زۆریش لێ كەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا بەشێوەیەكی بەربڵاو خراوەتەڕوو، تیایدا ئافرەتێك بە توندی رەخنە لە حكومەتی عێراق دەگرێ، بەهۆی ئەوەی وەك خۆی دەڵێ لە یانەی شەوانە كاری كردووە، بەڵام یانەكەیان بە زۆر داخستووە و ئێستە ئەم بێكار ماوەتەوە و لەمەودوا نازانێ چۆن بژێوی خێزانەكەی پەیدابكات.

ئێوارەی ئەمڕۆش لەمبارەیەوە زەینەب بەسری پەرلەمانتارێكی عێراقی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (دیجلە) رایگەیاند كە لایەنە ئەمنیەكانی عێراق بەهۆی داخستنی ئەم یانە شەوانانەوە، ڕووبەڕووی هەڕەشەی چەند بەرپرسێكی بەهێزی عێراقی بوونەتەوە.

بەسری ئاماژەی بەوەداوە كە گوشارێكی زۆر دەكرێتە سەر هێزە ئەمنیەكان، بۆ ئەوەی یانە شەوانەكان ئازاد بكەن و چیتر ڕێگری لە كاركردنیان نەكەن، بەتایبەتیش بۆ كردنەوەی یانە شەوانەكانی ناوچەی كەڕادەی بەغدا.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له‌ ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌ڕفێنن
⋙ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانین لەئازادكردنی تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكەی مۆمبای
⋙ مەرگی هاوڕێ كاوە كۆستێكی ناوەختی هونەری كوردی و شانۆی كوردستان بوو
⋙ تۆتێنهام له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گرانتره‌
⋙ ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی دهۆك له‌ چیای زاوا ده‌دۆزرێته‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم
⋙ ڤیدیۆ؛ گەنەرز دۆڕا، بەڵام بەیەکەم سەرکەوت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش