2017/08/14 | 00:00

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵه‌وانیه‌تی یاری شه‌تڕه‌نج به‌ڕێوه‌چوو

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ،پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی یاری شه‌تڕه‌نجی بۆ ژماره‌یه‌ك یاریزانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێكخست.

 

ئه‌ریوان سه‌لاح ، به‌رێوبه‌ری به‌رێوه‌به‌رێتی لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "له‌ چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانمان و به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی لاوان ، به‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی یاری شه‌تڕه‌نجمان بۆ 22 یاریزانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێكخست".

 

گوتیشی: "ئامانجمان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ، گرنگیدانه‌ به‌ تواناكانی لاوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ ئه‌م وه‌رزشه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ین".

 

هاوكات ساریا به‌كر ، ناوبژیوانی یاری شه‌تڕه‌نج ، باسی له‌ گرنگی یاری شه‌تڕه‌نج كرد و گوتی: "یاری شه‌تڕه‌ج یارییه‌كه‌ ، له‌ ڕووی چالاكی مێشك و بیركردنه‌ و ئارام گرتن سوود به‌ یاریزان ده‌گه‌یه‌نێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌م یارییه‌ بدرێت و به‌ شێوازێكی ئه‌كادیمی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببرێت".

 

ئه‌و ناوبژوانه‌ كچه‌ ، گوتیشی: "له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌یه‌كی باش یاریزانی یاری شه‌تڕه‌نج هه‌ن و پیویسته‌ هاوكاری بكرێن و به‌به‌رده‌وامی پاڵه‌وانیه‌تیان بۆ بكرێته‌وه‌".




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ هاووڵاتییانی پردێ پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن
◄ كۆریای باشور هاوكاری مرۆیی دەگەیەنێتە كۆریای باكور
◄ 25/9.. هەڵەیەكی گەورەی مێژوویی
◄ ئێران و عێراق‌و تورکیا دوا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ریفراندۆم راگەیاند
◄ چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوان پاش دەستبەسەر کرانی ناڕوونە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ڤیدیۆیەكی سەرنجڕاكێش بۆ ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن
◄ بەوێنە.. خۆپیشاندانە گەورەکەی کەتەلۆنیا بۆ ریفراندۆم دەستیپێکرد
◄ بەڤیدیۆ .. شەڕی بەرپرسێکی پارتی لەگەڵ بەتەمەنێکدا بە پاس هێناویانە بۆ کۆڕەکەی بارزانی و دەڵێن بەتاکسی بڕۆرەوە

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش