2017/08/14 | 01:00

ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنى له‌ كلاسیكۆ  تۆماركرد

(هەواڵ كوردستان)- رووداو -سلێمانى له‌ یارى چوونى جامى سوپه‌رى ئیسپانیا، ریال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى كلاسیكۆى  برده‌وه‌ .له‌سه‌ر یاریگاى كامپ نۆ، له‌ یاری چوونى جامى سوپه‌رى ئیسپانیاو له‌ كلاسیكۆى جیهان له‌ نێوان بارسێلۆناو ریال مه‌درید بةريَوةضوو ،پاڵه‌وانه‌كه‌ى خولى ئیسپانیا توانى بة ئةنجاميَكى طةورةو 3-1 شكست تووشى  بارسا بكات و هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنى جامه‌ نزیك بێته‌وه‌ .تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ به‌ بێگۆڵ كۆتایهات، له‌ تایمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ ریال له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ به‌هێزى ده‌ركه‌وت و له‌ تۆپێكى پێچه‌وانه‌ پیكێ به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵێكى له‌سه‌ر تۆرى بارسا تۆماركردو ریال به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت .پاش ئه‌و گۆڵه‌ بارسێلۆنا له‌ رێگه‌ى چه‌ند دژه‌ هێرشێكه‌وه‌ فشارى ده‌برده‌ سه‌ر تۆڕى ناڤاسى گۆڵپارێزى ریال تاوه‌كو له‌ رێگه‌ى لێدانێكى سزاوه‌ مێسى گۆڵى یه‌كسانى تۆماركرده‌وه‌ .پاش هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى رۆناڵدۆى باشترین یاریزانى جیهانه‌، ریال مه‌درید له‌ رێگه‌ى ئه‌و یاریزانه‌وه‌ بووه‌ خاوه‌نى گۆڵى دووه‌م به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌كێك رۆناڵدۆ به‌ كارتى سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگا .له‌ خوله‌كى زیادكراوى یارییه‌كه‌ جارێكى دیكه‌ تۆرى تیر شتیگن هه‌ژێنراییه‌وه‌و ئه‌مجاره‌ ماركۆس ئاسۆنسیۆ گۆڵى سێیه‌مى ریالى كردو یارییه‌كه‌ش 3-1 له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ریال مه‌درید كۆتایهات .بریاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ یارى هاتن له‌ سه‌ر یاریگاى سانتیاگۆ بیرنابیۆ هه‌ردوو یانه‌ جارێكى دیكه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌ .




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دادگه‌ها فیدرال: قانوونا خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌ستووری یه‌
⋙ زێر ئه‌ڤرۆ ب چه‌ندێ بوو؟
⋙ تارق نووری ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
⋙ ئەنگێلا مێرکڵ لەسەر وازهێنانی ئۆزێل هاتە دەنگ
⋙ له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 40 تیرۆریست له‌چالاكی خران
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ رووداو وێنەی سێ هێرشکارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
⋙ په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپه‌ك به‌لاڤكر
⋙ ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول ناحەقی نەبوو ئەلیسۆنی کڕی

Trending