2017/08/14 | 02:00

لەئەمریکا پێنج کەس بە باڵۆنی گەدە مردن

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-سلێمانیدەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە مردنی کتوپڕی پێنج کەس کەلەرێگەی دانانی باڵۆنی گەدە بە نیازی دابەزاندنی کێشیان بوون، رۆژنامەی واسنتن پۆست وادەڵێ.سێ لە قوربانییەکان لە یەکەم سێ رۆژی پاش دانانی باڵونەکە لە گەدەیاندا مردوون و سەرجەمی قوربانییەکان لە یەکەم مانگی پاش دانانی باڵۆنەکە گیانیان سپاردووە.دەزگا ئەمریکاییەکە دەڵێ لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەوەن دیاریبکرێ کەئایا خودی باڵۆنەکان هۆکاری مردنن یان شێوازی دانانیان لە گەدەدا.(FDA) دەڵێ هەموو مردنەکان لەساڵی 2016 تاکو ئێستا روویان داوە، دوو حاڵەتی دیکەش هەن ئەگەری زۆرە هەر بە باڵۆنی گەدە مردبن.باڵۆنەکان بە ئامێری ناوسکبین دەخرێنە گەدە، پاشان پڕدەکرێن لە گیراوەی سەلاین.

پاش پڕبوونی، باڵۆنەکە هێندەی سندییەکی لێدێ و بەشێکی بەرچاوی گەدە داگیردەکات.

پڕکردنی گەدە وادەکات جێگەیەکی کەم لە گەدەدا بمێنێتەوە بۆ خواردن.پاش بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییە و هۆشداریدان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، دوو کۆمپانیای زەبەلاحی درووستکردنی باڵۆنەکان گوتیان کە رێژەی مردن بە باڵۆنەکان کەمترە لە 0.01% و ئەوان ئاگاداری مردنی چەند کەسێکن لەپاش دانانی باڵۆنی گەدە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ هه‌ڵه‌بجه‌.. ڕێز لەو نووسەر و پێشمەرگانە دەگیرێت کە کار بۆ سەربەخۆیی دەکەن
◄ بەرشەلۆنە یەكەم سەركەوتنی لە خولی ئیسپانی تۆماركرد
◄ "تا شكۆ بۆ سەركردایەتی نەگەڕێتەوە بەرهەم ساڵح بەشداری كۆبوونەوەكان نەكات"
◄ پەکەکە خۆسەری دیموکراتی لە شنگال راگەیاند
◄ بوزداغ: ئەڵمانیا بۆتە بەهەشتی تیرۆرستانی پەکەکە و گولەن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ بەوێنە.. بەرھەمێھانی شلیگ لە نێو بۆریدا
◄ ئارام شێخ محەمەد بۆخەندان: ئەوشاندەی لەبەغدایە حزبییەو نوێنەرایەتی ھەرێم ناکات
◄ یەکەم وێنەی فەرهاد سەنگاوی "دوای ڕفاندن و لێدانی"

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش