English | عربي

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی "تۆڕێكى سه‌رچاوه‌ى دارايى داعش"ی راگەیاند


دژەتیرۆر دەستگیرکردنی

2018/10/09 | 19:30

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێردژه‌تيرۆری هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی "تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌رچاوه‌ى دارايى داعش"ی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هاوپەیمانان راگەیاند.لە راگەیێندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتیى دژه‌تيرۆر ئاشکرایکرد، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژی داعش دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا‌ له 6-10-2018 "توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارايى رێكخراوى تيرۆريستيى داعش ده‌ستگيربكات، كه‌ له‌ عێراق و سووريا كاريانده‌كرد".به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى دژەتيرۆر لە راگەیێندراوەکەدا دڵنيايى ده‌داته‌ هاونیشتمانییانی هه‌رێمى كوردستان "كه‌ تيرۆريستان هه‌رگيز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگيرى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تيرۆريستان و ئه‌وانه‌يش كه‌ هاوكاريان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورددايه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending