English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



ئاسایشی گەرمیان: چەكدارێكی داعش سزای زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا

2018/10/10 | 11:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان ئەندامێكی رێكخراوی داعش-ی بە پێنج ساڵ زیندانیكردن سزاداوە.ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و تەواو لە لایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانراوە بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە رێكخراوی داعشەوە كەسێك دەستگیركرا.ئاماژە بەوەشكراوە، "تاوانبارەكە ناوی (م، نا، م)ەو لە دایكبووی ساڵی(1998) و دانیشتووی گوندی(تەپە)ی ناحیەی(قەرەتەپە)یە و لە بەرواری 22ی مانگی ئەیلولی ساڵی 2017 دەستگیركراوە".لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی دۆسییەكەی خراوەتە بەردەم  دادوەری لێكۆڵینەوەو سەرەڕای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەكەیدا.ئاسایشی گەرمیان رونیكردووەتەوە، دوێنێ سێشەممە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیانەوە بڕیاری سزادانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و مانگێكی بەسەردا سەپێندراوە، بۆبەسەر بردنی سزاكەشی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراوە.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending