2018/10/13 | 17:45

هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی تورکیای لە ئاگری راگەیاند

(هەواڵ كوردستان)- هەوار ئیسماعیل و سەرباز سیامەند

رووداو - هەولێرهێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کوژرانی سێ سەربازی تورکیای لە ئاگری باکووری کوردستان راگەیاند.

سوپای تورکیاش دەڵێت "لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە زاپ شەش گەریلا کوژراون".ناوەندی راگەیاندنی هەگەپە دەڵێت، لە ناوچەی بازیدی سەر بە ئاگر شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلا و سوپای تورکیا روویدا.

شەڕەکە لەکاتێکدا روویداوە کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکە دەستپێکردبوو، "لە ئەنجامدا لانیکەم سێ سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەکیشیان برینداربوون".هەپەگە دەشڵێت گەریلاکانمان دوێنێ لەسەر گردی لەیەکی سەر بە شەمزینانی جولەمێرگ چالاکییەکی بەقەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو".بۆردوومانی زاپبەڵام بەپێی راگەیێندراوێکی سوپای تورکیا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان، شەش گەریلای پەکەکە گیانیانلەدەستداوە. لەبارەی ئەو بۆردوومانە، هەپەگە رایگەیاندووە "دوێنێ کاژێر 08:45 خولەکی شەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای رەشی سەر بە زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانکرد".برینداربوونی 12 سەرباز لە شرناخلە رووداوێکی دیکەدا هەر لە باکووری کوردستان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی، لەسەر رێگەی سەرەکی شرناخ-جزیرە 12 سەربازی سوپای تورکیا برینداربوون. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە وەرگەڕاوە، بەڵام هۆکاری وەرگەڕانەکەی نەزانراوە. زیندانیکردنی 15 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکەلە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش لە پارێزگای وان 40 کەس  بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستبەسەرکران، لەو ژمارەیە 15 کەس خرانە زیندانەوە.ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگە لە چەند ناوچەیەک ئەنجامدراوە، هێز ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتەسەر چەند ناونیشانێك و 40 کەسیان دەستبەسەرکردوون.

پاش ئەنجامدانی رێکاری یاسایی لەو 40 کەسەی 15ـیان لەلایەن دادگای شارەکەوە بڕیاری زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، کە سێ کەسیان موختارن. 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending