2018/10/13 | 17:45

خۆراکی جیهانی: گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە ئاساییشی خۆراکیی دەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-سلێمانیرێکخرای بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) دەڵێ گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی ماڵویرانکەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و خۆراک هەیە و ئەگەر هەنگاوی پێویست نەگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرفتی گەرمبوونی زەوی، ئەوەئاساییشی خۆراکیی سەدان ملیۆن کەس دەکەوێتە مەترسیییەوە.رێکخراوە جیهانییەکە هۆشداریدەدات کە کارەساتە ژینگەییەکان بوونەتە لەمپەر لە بەردەم هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی برسییەتی و قاتوقڕی.

وەک داتاکانی رێکخاوەکە دەریدەخەن بۆ چەندین دەیە بوو برسیەتی لە کەمبوونەوەدا بوو، کەچی کارەساتە ژینگەییەکان وایانکردووەجارێکی دیکە برسیەتی روو لە زیادبوون بکاتەوە. بەپێی دوا راپۆرتی بەرنامەی خۆراکی جیهانی، ئەمساڵ ژمارەی کەسانی برسی و بەدخۆراک گەیشتووەتە 821 ملیۆن کەس، ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی پێشوو 810 ملیۆن بوو.بەپێی ئامارە جیهانییەکان، لە ساڵی 1990 ەوە ژمارەی کارەساتە ژینگەییەکان دوو هێندە زیادیانکردووە.

ئەم کارەساتە ژینگەییانە بەشێکیان وسکەساڵی و شەپۆلی گەرمان و کاری نەخوازراو لە کەرتی کشتوکاڵ دەکەن، بەشێکی دیکەش لافاو و زریانن، کە جگە لە راماڵینی کشتوکاڵ، خەڵکیش تووشی ئاوارەیی دەکەن، کە هەردووکیان دەبنەهۆی برسیەتی و قەیرانی خۆراک.بەرنامەی خۆراکی جیهانیی دەڵێ ئەگەر پلەی گەرمای جیهان دوو پلەی دیکە بەرزببێتەوە، ئەوە 189 ملیۆن کەسی دیکە ئاساییشی خۆراکیان دەکەوێتە مەترسی.

خۆ ئەگەر چوا پلە بەرزببێتەوە، ئەوە زیاتر لە ملیارێک کەس ئاساییشی خۆراکیان دەکەوێتە مەترسی.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending