English | عربي

دوای زیاتر لە دوو ساڵ، بکوژی کچە کوردێکی ئێزدی لە دهۆک دەستگیردەکرێت


دوای زیاتر لە دوو ساڵ، بکوژی کچە کوردێکی ئێزدی لە دهۆک دەستگیردەکرێت

2018/10/14 | 00:10

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێربکوژی کچە کوردێکی ئێزدی لە دهۆک دەستگیرکرا، ئەمەش دوای ئەوەی پێش زیاتر لە دوو ساڵ ئامۆزاکەی خۆی لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لە ئەڵمانیا کوشت بوو.رۆژی هەینی 12-10-2018، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا، هێزەکانی هەواڵگری دهۆک بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزای سێمێل، بکوژی (شیلان ‌غازی پیسۆ) کچە کوردی ئێزدی تەمەن 21 ساڵ-یان دەستگیرکرد.کاژێر 5:45 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی لە ئۆپەراسیۆنێکدا بکوژەکە (سەفین نەعمان پیسۆ) تەمەن 24 ساڵ دەستگیرکرا، کە رۆژی 13ـی مانگی ئاداری 2016 لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە ئاهەنگی بووکگواستنەوەدا بە بەرچاوی ئامادەبووان شیلانی کوشت.پێشتر باوکی ئەو کچە هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە کچەکەی ئامادەنەبووە شوو بەو کوڕە بکات.پۆلیسی ئەڵمانیا و پۆلیسی ئینتەرپوول، لە ساڵی 2016ـەوە بەدوای دەستگیرکردنی ئەو بکوژەوەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بووە.داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending