2018/10/14 | 10:25

ئه‌رجه‌نتین خۆی بۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاماده‌ ده‌كات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هه‌ولێرهه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی سوپه‌ر كلاسیكۆی سعودیه‌، ده‌ستی به‌ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی كرده‌وه‌ و خۆی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر به‌رازیل ئاماده‌ ده‌كات.یاریی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ جه‌دده‌ ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌رجه‌نتین به‌بێ مێسی و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه‌، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی دیاریش له‌ تیپه‌كه‌دان، وه‌كو ماورۆ ئیكاردی، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و پاولۆ دیبالا.ئه‌رجه‌نتین له‌ قۆناخی خۆرێكخستنه‌وه‌دایه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مۆندیالی رووسیا له‌ قۆناخی 16 له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌ره‌نسا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئێستا تیپه‌كه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی لیۆنێل سكالۆنیدایه‌.كێشه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ هێڵی به‌رگریدایه‌ و راهێنه‌ر هه‌وڵده‌دات ئاستی به‌رگریی به‌هێزتر بكات.یاریی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مجاره‌ دۆستانه‌یه‌، به‌لام چاودێران پێیان وایه‌ یاریی دۆستانه‌ له‌ نێوان ئه‌و تیپه‌دا نییه‌ و چاوه‌روانده‌كرێت زۆر به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending