English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بە رووداوێكی هاتووچۆ لەڕێگای حاجی ئۆمەران دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا

2018/10/14 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-سۆرانبەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبیل لەسەر رێگای گشتی چۆمان-حاجی ئۆمەران (هامڵتۆن) دوو شۆفێر گیانیان لەدەستداوە کە یەكێك لە شۆفێرەكان ئێرانییە.بەپێی راگەیێندراوێكی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی قەزای سۆران، كاژێر 10:00ی شەوی 13-10-2018 لە سەر رێگای گشتی چۆمان-حاجی ئۆمەران (هامڵتۆن) لە نزیك دەربەند، رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، یەكێكیان تەكسیە و ئەوی دیكەیان كامیۆنێكی ئێرانی بارهەڵگر بووە، سەرنجام "هەردوو شۆفێرەكە گیانیان لەدەستداوە".هەر بەپێی راگەیێندراوەكە، یەكێك لە شۆفێرەكان بەناوی ئەرسەلان محەممەد ئێرانی بووە، ئەوی دیكەشیان ناوی محەممەد ئەحمەدە و دانیشتووی حاجی ئۆمەرانە.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending