English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ




2018/10/14 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هه‌ولێرئه‌نجامی گه‌وره‌ و سوپرایزی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، شكستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو به‌رامبه‌ر به‌ هۆڵه‌ندا، یاریزانێكی ئه‌ڵمانیاش ده‌ڵێت پێویسته‌ تیپه‌كه‌یان له‌ شێتیی خۆبه‌لزانی ده‌ربچێت.له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، له‌ ئاستی یه‌كه‌می تیپه‌كان و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا شكستێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی هاته‌ڕێ و به‌ 0-3 گۆڵ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا دۆڕا.

گۆڵه‌كانی هۆڵه‌ندا ڤان دایك، مێمفێس دیپای و جۆرجینهۆ ڤایناڵدۆم له‌ خوله‌كه‌كانی 30، 87 و 90 تۆماریانكرد.ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرشی زۆری ئه‌نجام دا و هه‌لی زۆری به‌فێرۆدا، به‌لام جارێكی دیكه‌ش نه‌یتوانی تۆڕی تیپه‌ ركابه‌ره‌كانی بهه‌ژێنێت و نه‌زۆكیی گۆڵتۆماركردن له‌ تیپه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌.

مێمفێس دیپای

له‌ دوای یارییه‌كه‌  راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا یواخیم لوف گوتی: "یارییه‌كی باشمان كرد، به‌ڵام هه‌لی زۆری گۆڵكردنمان له‌ ده‌ست دا.

هه‌روه‌ها ماتس هامێلس به‌رگریكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "پێویسته‌ به‌ خێرایی له‌ شێتیی خۆبه‌زلزانی ده‌ربچین و چاره‌سه‌ری بارودۆخی تیپه‌كه‌مان بكه‌ین".

له‌ به‌رامبه‌ردا رۆناڵد كومان راهێنه‌ری هۆڵه‌ندا خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و گوتیشی:  "گرنگ بوو به‌ سێ گۆڵ له‌ ئه‌ڵمانیامان برده‌وه‌، له‌وه‌ باشتر به‌ده‌ستنایه‌ت.ئه‌نجامی یارییه‌كانی  دیكه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

سلۆڤاكیا 1-2 چیكنه‌رویج 1-0 سلۆڤینیا جۆرجیا 2-0 ئه‌ندۆرالاتڤیا 1-1 كازاخستان ئه‌رمینیا 0-1 گیبرالتارئێرله‌ندا 0-0 دانیمارك بولگاریا 2-1 قوبرسمه‌كدۆنیا 4-1 لیختنشتاین.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending