English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



شاندێکی باڵای شیعە و سوننەکانی عێراق گەیشتنە هەولێر

2018/10/14 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-هەولێرپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای شیعە و سوننەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، پێشوازییان لێکرا.شاندەکە کە کوتلە گەورەکانی عێراقی لەخۆگرتووە بە شیعە و سوننەوە، هاتوون بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کورد بکەن بۆ بەشداریی لە حکومەتی داهاتووی عێراق.شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەیە و ساڵح موتڵەگ، خالد عوبەیدی و نوێنەری حەیدەر عەبادیشی تێدایە.

سەرەتا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە و دواتر کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دەبێت و دوای ئەوەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی کۆدەبنەوە.سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوو نیگەرانی هەبوو لەوەی کە کورد مەرجی هەیە بۆ بەشداریی لە حکومەت و رەنگە بەشداریی نەکات، هاتوون قسە لەگەڵ کورد بکەن بۆ ئەوەی تاوتوێی چۆنیەتی بەشداریکردنی کورد بکەن لە حکومەتی داهاتووی عێراق".پەیامنێری رووداو گوتی: "شاندەکە لەلایەن شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی پێشوازییان لێکرا کە فوئاد حوسێن، سیداد بارزانی، عەلی حوسێن، کەریم سنجاری و پارێزگاری هەولێریش لە فڕۆکەخانە ئامادەبوون".










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending