2018/10/14 | 15:10

وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەرچوان دەتوانن بەشێوەى ئۆنلاین سکاڵاکانیان تۆمار بکەن

(هەواڵ كوردستان)-  

”سکاڵا تۆمارکردن بۆ گۆڕینى هەڵبژاردنەکان نییە“

 

وەزارەتی خوێندنی، ئاماژە بەوە دەدات، کە بۆ کارئاسانیکردنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی، بەتایبەت ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، بڕیاریان داوە دەرچوان بە شێوازى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاین فۆرمى سکاڵا پێشکەش بکەن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 14102018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێدراوە، تێدا هاتووە: ”لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 17/10/2018ەوە سیستەمەکە کارا دەبێت, دەرچوانى پۆلى دوانزە دەتوانن سکاڵاکانیان بەشێوەى ئۆنلاین تۆمار بکەن، پێویست بەوە ناکات سەردانى دیوانى وەزارەت یاخود تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ تۆمارکردنى سکاڵاکانیان“.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیمى خۆیان دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە ناو سیستمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە سکاڵا تۆمارکردن بۆ گۆڕینى هەڵبژاردنەکان نییە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوانەیە کە کێشەیان لە شوێنى وەرگرتن هەیە لەگەڵ ئەو (860) دەرچوویە کە ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە.

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending