2018/10/16 | 22:45

به‌ریتانیا.. له‌ڕێگه‌وه‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ دایكه‌كان شیرى خۆیان ده‌به‌خشن

(هەواڵ كوردستان)- سه‌ربارى بوونى بانكى شیرى وشك، كه‌ سه‌ر به‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى نیشتمانییه‌ له‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام زۆرێك له‌ دایكه‌كان، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ سیستمێكی باشترى شیرى دایك به‌كار ده‌هێنن.

ۆڵ ڕۆبی ئابیز، له‌ وتارێكیدا، كه‌ ڕۆژنامه‌ى "گاردیان"ى به‌ریتانى بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى: "هه‌ستم به‌ شانازى كرد، كاتێك بینیم، ئافره‌تێك به‌ جانتایه‌كی پڕ له‌ شیرى خۆم، له‌ ماڵه‌كه‌م ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌".

 

ئابیز، باسى له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ دواتر زانیویه‌تى، له‌ په‌یجێكی تایبه‌ت به‌ شیرى دایك له‌ فه‌یسبووك، باسى شیره‌كه‌ كراوه‌ و ئه‌و په‌یجه‌ش بۆ ئه‌و دایكانه‌یه‌، كه‌ پێویستییان به‌ شیره‌ بۆ منداڵه‌كانیان.

ئه‌و ئافره‌ته‌ ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌خشینی شیرى خۆى ڕاگه‌یاندووه‌: "چونكه‌ منداڵه‌كه‌م، ناتوانێت شیرى خۆم بخوات"، نامه‌یه‌كی زۆرى له‌لایه‌ن دایكانى دیكه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ و داواى شیره‌كه‌یان كردووه‌.

یه‌كێك له‌ دایكه‌كان، خۆشحاڵی خۆى بۆ ئه‌و ئه‌زموونه‌ ده‌ربڕیوه‌ و ڕای گه‌یاندوه‌، شیرى به‌ نزیكه‌ى 30 منداڵ به‌خشیوه‌.

یه‌كه‌م بانكى شیر له‌ به‌ریتانیا، له‌ ساڵى 1939 له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شاژنه‌ شارلۆت له‌ له‌نده‌ن كرایه‌وه‌، شوێنه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ و دابه‌شكردنى شیرى منداڵ، ته‌رخان كرا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending