2018/10/17 | 00:25

یەکێتیی لاوان: ڕەوتێکی خیانەتکار بووەتە بەڵا بەسەر نەتەوەکەمانەوە و دەبێ کۆتایی پێبهێنرێ

(هەواڵ كوردستان)- "خائینان دیار و ناسراون و نابێ بەبێ سزا قوتاربن"

لە یەکەمین ساڵیادی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا داوا دەکات "کۆتایی بەو ڕەوتە خیانەتکارییە بهێنرێ کە بووەتە بەڵا بەسەر نەتەوەی کوردەوە".

پەیامەکەی یەکێتیی لاوان وێنەیەکی دەست(باسنیوز) کەوتووە و لە بەشێکیدا هاتووە"ئێمە لەکاتێکدا ، کە یادی ئەوکارەساتە دەکەینەوە کە تێیدا تاقمێکی خۆفرۆشی کاڵفام کەرکوکیان فرۆشت و نیازیان بوو بەهاوکاری دوژمن قەوارەی کوردستان کۆتایی پێبێنن و بەداخەوە زیانێکی زۆریان بەپرسی کورد گەیاند جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێ ڕێککاری پێویست بگیرێتەبەر بۆکۆتاییهێنان بەو ڕەوتە خیانەتکاریە".

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەو ڕێکخراوە جەماوەرییە دەڵێ"خائینان دیار و ناسراون ونابێ بەبێ سزا قوتاربن حورمەت و ڕێز بۆ ئەوپیشمەرگە قارەمانانە دەنێرین کە بەرسینگی دوژمنیان گرت و نەیانهێشت پیلانی سڕینەوەی کوردستان سەربگرێت".

 

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

 

دەبێ کۆتایی بەو ڕەوتە خیانەتکاریە بهێنرێ ، کە بۆتە بەڵا بەسەر نەتەوەکەمانەوە..!

ــــــــــــــــــ ـ ــ ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر ئەوخیانەتەدا تیدەپەڕێ کەتییدا بەشێکی گرنگی خاکی کوردستان لەلایەن تاقمێکی هەلپەرستی بەتاڵ لە هەموو بەهاو بنەماکانی مرۆڤبون و کوردبون ، بەدوژمن فرۆشراو لەهەمانکاتدا ئومێدی خەڵکی کوردستان بۆگەیشتن بەسەربەخۆیی کەزۆر نزیک بوو کزکرا.

ئەو بیرەخیانەتکاریە درێژکراوەی ئەو ڕەوتە خۆفرۆشی و خزمەتکردنەیە بەدوژمنانی کورد کەسەرەتاکانی دەگەڕێتەوە بۆ پەیمانەکانی سیڤەر و لۆزان کە دوژمنان لەپێناو داگیرکردن و بەش بەشکردنی خاکی کوردستان و نەتەوەکەی دایانهێناو لەوکاتەوە تاکو ئێستا بەداخەوە لەڕێگەی چەند کەس و تاقمی خۆفرۆش و خاین لەناوخۆدا توانیویانە پیلانە نەگریسەکانیان بەرامبەر بەکورد جێبەجێ بکەن.

ئێمە لەکاتێکدا ، کە یادی ئەوکارەساتە دەکەینەوە کە تێیدا تاقمێکی خۆفرۆشی کاڵفام کەرکوکیان فرۆشت و نیازیان بوو بەهاوکاری دوژمن قەوارەی کوردستان کۆتایی پێبێنن و بەداخەوە زیانێکی زۆریان بەپرسی کورد گەیاند جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێ ڕێککاری پێویست بگیرێتەبەر بۆکۆتاییهێنان بەو ڕەوتە خیانەتکاریە ، چونکە ناکرێ لەهەرقۆناغێکدا ئێمە لەسەرکەوتن نزیکبین و دوژمنان بەهاوکاری خاینانی ناوخۆ بمانخەنەوە ژێر داگیرکاری و زوڵم و ستەم وخۆفرۆشانیش بەمێژوو بسپێرین و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچن..!

خائینان دیار و ناسراون ونابێ بەبێ سزا قوتاربن ,حورمەت و ڕێز بۆ ئەوپیشمەرگە قارەمانانە دەنێرین کە بەرسینگی دوژمنیان گرت و نەیانهێشت پیلانی سڕینەوەی کوردستان سەربگرێت.

سڵاو لەخەڵکی خۆڕاگری ناوچەخیانەت لێکراوەکان سەرشۆڕی بۆ خاینان وخۆفرۆشان.

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانمەکتەبی سکرتاریەت١٦ی١٠ی٢٠١٨




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending