2018/10/17 | 08:15

ئیسرائیل چەند بنکەیەکی حزبێکی ئیسلامی بۆردومان دەکات

(هەواڵ كوردستان)- لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی حزبێکی ئیسلامیی توندڕەو، بۆردومان دەکەن.

 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 17/10/2018، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەند بنکەیەکی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)یان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

 

هەروەک سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، بۆردومانەکە بەهۆی بەئامانجکردنی ماڵێکی جولەکە دێت لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە مووشەک، کە بووە هۆی برینداربوونی سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلی.

 

حەماس بزووتنەوەیەکی چەکداریی فەلەستینیی توندڕەوە.

لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپایە و لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending