2018/10/17 | 09:00

کۆمسیۆن: ناتوانین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەین

(هەواڵ كوردستان)-  

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، کە ناتوانن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدەن.

 

مەعن هیتاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، شاندی کۆمسیۆن و حکوومەتی عێراق بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکە کۆ بوونەتەوە و پێویست دەکات گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراقیش بکرێت.

 

مەعن هیتاوی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان  هەشت مانگ تا یەک ساڵی پێویستە و ئێستا کۆمسیۆن ناتوانێ هەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات.

 

پێشتر حکوومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی، رۆژی 22/12/2018ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending