2018/10/18 | 11:50

نەجمەدین کەریم لە بارەی بوونی بە پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

(هەواڵ كوردستان)- نوسینگەی تایبەتی نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند سەرتاپای ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە کە نەجمەدین کەریم پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردبێت.نوسینگەی نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ھەوالێک لە کەناڵی الشرقیە بلاوکراوەتەوە گوایە بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرتاپای ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستیەوە داوا لەکەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەتایبەتی کەناڵی ئاسمانی شەرقیە کە ئەتەکیەتی راگەیاندن رچاو بکەن و بنەمای راستی و راستگۆیی بکەنە بنەمای کاری راگەیاندنیان"ڕاشیگەیاند: داوا لە ھەموو خەلکی کوردستان دەکەین بەتایبەتی ھاولاتیانی شاری کەرکوکی ھەمیشە سەربەرز و خۆراگر کە باوەر بەو پروپاگەندانە نەکەن کە ھەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بەمەبەستی تایبەتی و مەرامی سیاسی  ھەواڵی دوور لە راستی بەلاو دەکەنەوە  .




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending