2018/10/18 | 11:50

پارتی بۆ یەکێتی: شەڕمان نەکردایە کۆشکەکەی دەباشان دەبووە بارەگای حەشدی شەعبی

(هەواڵ كوردستان)- ”لەوانەیە حەسەن پلایس ببووایە بە خاوەنی ماڵی تاڵەبانییان“

 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی توندی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و ڕای گەیاند کە ئەگەر پاش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی بەرگری لە کوردستان نەکردایە، ”ئێستا ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان دەبووە بارەگای حەشدی شەعبی“.

 

پاش ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو حزبەکە کە ئێستا سەرجەم حزبە بەرگرییان لێ دەکەن، تۆمەتی ڕاکردنی لە بەرەکانی جەنگ ئاراستەی پارتی کرد.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەگەر شەڕەکانی پردێ، تەلسقۆف، مەحموودییە و مەخموور نەبووایە، ئێستا ماڵەکەی مام جەلال لە دەباشان ببووە بارەگای حەشدی شەعبی و شوێنی تەراتێنی حەسەن پلایس و قەیس خزعەلی و ھادی عامری“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە بەیاننامەکانی مەلا بەختیار و کۆسرەت ڕەسوڵ لە یەکەمین ڕۆژەکانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەڵگەن لەسەر خیانەتەکە و تۆمارە ڤیدیۆییەکان و وێنەکانیش زۆرتر ئەو خیانەتە دەردەخەن.

گوتیشی: ”ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریان کرد، ڕووڕەشی مێژوو بوون، ئەو شتانەشی لەسەری ڕێککەوتن، دەستخەرۆ کران، ئێستا داگیرکەر ڕێز لە ئێمەی شەڕکەر زیاتر دەگرێت وەک لەو جاش و خۆفرۆشانەی کە جاشێتی بۆ دەکەن، ئەوانە بۆ ئەوەی دوژمن لێیان ڕازی بێت، ئامادەن ھەموو وڵاتەکەیان ڕادەست بکەن“.

 

عەلی عەونی نەیشاردەوە کە لە ساڵانی ناوەڕاستی شەستەکان و دواتریش، برایم ئەحمەد و دەست و پێوەندەکانی ساڵانێک بوون بە جاش، ”دواتر جەلال تاڵەبانی چەندان ساڵ هەوڵی دا ئەو پەڵە ڕەشە لە مێژوویدا ڕەش بکرێتەوە، بەڵام بە سەرکردایەتیی پاڤڵی کوڕی و لاھوور و ئاراس جەنگی و ئاڵا تاڵەبانی و چەندانی دیکە، جاشێتییەکە بە ڤێرژنی تازە نوێ کرایەوە“.

 

عەلی عەونی لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) باسی نەیشاردەوە کە ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵاتبایە و بەرگری لە کوردستان نەکردایە، ئەوا ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەبار دەبرا و ”نەک یەکێتییەکان، بەڵکوو هەموو گەلی کوردستان ژیانی لەو جەھەنەمەی ئێستای کەرکووک خراپتر دەبوو“.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending