2018/10/18 | 11:50

فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگی كه‌ركوك-سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێن

(هەواڵ كوردستان)- به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگی كه‌ركوك - سلێمانی، ده‌ستگیركران و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ده‌ڵێت، دانانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسایه‌.به‌ فه‌رمانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق و به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگی كه‌ركوك - سلێمانی ده‌ستگیركران.

ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاو بازرگان دژ به‌ فه‌رمانبه‌رانی خاڵی گومرگی نێوان كه‌ركوك – سلێمانی، سكاڵایان تۆماركردو دواتر له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه‌ داوا له‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كرا له‌و بابه‌ته‌ بكۆڵێته‌وه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بڕی پاره‌ی دیاریكراو به‌فه‌رمانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییه‌ له‌سه‌ر بازرگاكان زیادكراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و خاڵه‌ سنوورییه‌ ده‌ستگیركراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌شه‌وه‌ مه‌ریوان نه‌سره‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ پارێزگای كه‌ركوك بۆ  PUKmedia ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی: ئاگاداری ده‌ستگیریكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌م، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

وتیشی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ راشكاوانه‌ له‌دژی بووین، چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ یاساو ده‌ستوردا ناگونجێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی زۆری بۆ هاووڵاتیان و بازرگاكان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان دروستكردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌زیانی خه‌ڵكی كه‌ركوك شكاوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار ‌




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending