English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



تەقینەوەیەکی خۆکوژی کاروانێکی ناتۆ دەکاتە ئامانج

2018/10/18 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)- حەوت هاووڵاتی و سەرباز بوونە قوربانی

 

تەقینەوەیەکی خۆکوژی کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ی لە ئەفغانستان کردە ئامانج.

 

تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/10/2018 لە نزیک بنکەی سەربازیی باگرام لە باکووری کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان، رووی دا.

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، تەقینەوەکە لەڕێی خۆکوژێک بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە رووی داوە و کاروانێکی ناتۆی لە نزیک بنکە سەربازییەکە، کردووەتە ئامانج.

 

بەهۆی تەقینەوەکەوە، دوو هاووڵاتیی ئەفغانی گیانیان لەدەست داوە و پێنجی کەسیش بریندار بوون، کە سێ لەو بریندارانە، سەربازی ناتۆ بوون.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending