2018/10/18 | 11:55

دۆناڵد ترەمپ: نامانهەوێ بە بۆنەی خاشقچییەوە دەستەبەرداری سعوودیە بین

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا گوتی نایانەوێت لەبەر دیارنەمانی جەمال خاشقچییەوە دەستبەردانی سعودیەی هاوپەیمان ببن.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئاژانسی (فۆکس‌بیزنس نێتۆرک) گوتی وێڕای ئەوەی دەیەوێت سەیری ئەو بەڵگانەی تورکیا بکات کە دەیسەلمێنن ئەفسەرانی سعودیە جەمال خاشقچییان کوشتووە، بەڵام لەبەر ئەم دۆسیەیەش نایانهەوێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعوودیەی هاوپەیمان تێک بدەن.

 

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "چاوەڕوانی ڕاپۆرتێکی کۆتایی دەکات لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپیۆوە سەبارەت بە دیارنەمانی خاشقچی، ئەمەش دوای ئەوەی مایک پەمپیۆ سەردانی سعودیە و تورکیای کرد.

بەرپرسانی تورکیا دەڵێن پێیان وایە جەمال خاشقچی لە کونسووڵخانەکەدا کوژرابێت و دواتر  جەستەکەی گواسترابێتەوە.

سعودییەکانیش ئەوە بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

 

سەرچاوەکانی تورکیا دەڵێن بەرپرسانی تورکیا تۆمارێکی دەنگیان لایە کە ئاماژە بەوە دەکات خاشقچی لەناو کونسووڵخانەکەدا کوژراوە.

 

دۆناڵد ترەمپ کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سعوودیە و شازادەی جێگرەوەی سعوودیەدا هەیە، ڕاشی گەیاندووە واشنتۆن داوای لە تورکیا کردووە هەر بەڵگەیەکی تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی لایە بیداتە ئەمریکا.

 

سەرکۆماری ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس‌بیزنس نێتۆرک)دا کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا دەستبەردای سعودیە دەبێت یان نا؟ ترەمپ گوتی " ئەوەم ناوێت."

 

پەیوەندییەکانی ریاز و ئەنقەرە لە ساڵانی رابردوودا قۆناغ بە قۆناغ خراپ بووە.

لە کاتی شۆڕشی میسردا لە 2011، سعودیە، ئیمارات و بەحرەین پشتگیرییان لە مانەوەی حوسنی موبارەک، سەرۆککۆماری لەسەرکارلادراوی میسر دەکرد، لە کاتێکدا تورکیا لایەنگری هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بوو کە ئەوکات ئیخوان موسلمین بەهێزترینیان بوو.

رووخانی دەسەڵاتی موبارەک و هاتنەسەرکاری محەممەد مورسی، ترسی گەورەی لە دڵی ئالی سعووددا دروستکرد.

بۆیەش سەیر نییە لە 2012 وە بۆ 2013 سعودی و ئیماراتییەکان زیاتر لە 20 ملیار دۆلار پارەیان خەرج کرد بۆ ئەوەی مورسی لەسەرکار لابدەن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئێستای میسر بهێننە سەر دەسەڵات.

 

ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەم، جەمال خاشقچی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری سعوودیە و ڕەخنەگری ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنەوەی دۆکیۆمێنتێکی تایبەت بە هاوسەرگیرییەکەی سەردانی کۆنسووڵخانەی گشتیی سعودیەی لە ئیستەنبوڵ کرد، لەو رۆژەوە هیچکەس خاشقچی لە دەرەوە نەبینیوەتەوە.

سعوودییەکان باس لەوە دەکەن کە خاشقچی باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی جێ هێشتووە و ئەمەش هەتا ئێستا بووەتە جێگەی پرس و گومان.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending