2018/10/18 | 12:00

لە 6 مانگدا 672 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-سلێمانیلە ماوەی شەش مانگی رابردوو  زیاتر لە 600 کەس لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سلێمانی دەڵێت: بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ی هۆشبه‌ر روو له‌زیادبوونه‌ تەنیا لە شەش مانگی رابردوو لە سلێمانی 200 کەسیان دەستگیرکردووە، هێڵی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریش ئێران و عێراقە، هاوکات لە سێ ساڵیشدا 74 کەس بە تەواوی لەبەکارهێنانی ئەو ماددەیە دوورخراونەتەوە و چارەسەریان بۆ کراوە. له‌هه‌رێمی كوردستان بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ی هۆشبه‌ر روو له‌زیادبوونه‌، به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، رێژه‌كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو زیادیكرووه‌، ساڵى رابردوو له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى 310 كه‌س ده‌ستگیركراون‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ستگیركراون له‌ساڵى رابردوو زیاترن‌.جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایەتى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى سلێمانى بە رووداوی راگەیاند: "له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى نزیكه‌ى 200 كه‌سمان به‌تۆمه‌تى بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌، ده‌ستمانگرتووه‌ به‌سه‌ر مادده‌ى تریاك و حه‌شیش و هیرۆین، له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كى مادده‌ى هۆشبه‌ردا".هێڵى بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ ئێران و عێراقیش مامه‌ڵه‌ى گه‌رمى پێوه‌ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ئاماره‌كانى بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر روو له‌هه‌ڵكشانه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نه‌بوونه‌ته‌ بازاڕێكى گه‌رم بۆ ساخكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماددانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌رێمه‌یان وه‌ك پردێكى په‌ڕینه‌وه‌ ته‌ماشاكردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ وڵاتانى رۆژئاوا".قسه‌ى باوى نێو خه‌ڵك بۆ توشبووان به‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌گوترێت كه‌سى تووشبوو ئه‌سته‌مه‌بتوانێت بگەڕێته‌وه‌ سه‌ر رێگه‌ى جارانى، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌لاى توێژه‌رانى ده‌روونییه‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نییه‌.سه‌لاح حه‌سه‌ن، توێژه‌رى ده‌روونى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمه‌ توانیومانه‌ له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، 74 سزادراو و تووشبوو به‌مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ گرتووخانه‌ى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر رێگەکه‌ى جارانى، به‌شێكیان ماوه‌ى سزاكه‌یان ته‌واو كردووه‌ و وه‌ك كه‌سێكى ئاسایى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌".به‌پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى 2018دا، له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك 472 كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ی هۆشبه‌ر بده‌ستگیركراون.پێداچوونەوە؛ عومەر شایان




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending