English | عربي

زاخارۆڤا: دامەزراوە کوردییەکان لە باکووری سووریا سەرکەوتوو نەبوون


زاخارۆڤا: دامەزراوە کوردییەکان لە باکووری سووریا سەرکەوتوو نەبوون

2018/10/18 | 12:00

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-مۆسکۆگوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێ، دامەزراوە کوردییەکان لە باکووری سووریا سەرکەوتوو نەبوون و ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، لە دژی بەڕێوەبەرایەتی کورد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گرووپی چەکداری نوێ پێکدێن، چونکە دامەزراوە خۆجێییەکان لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەوە سەرکەوتوو نەبوون. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتی: "بە بەردەوامی دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانمان دەکات.

ئەمریکا و هاوپەیمانە کوردەکانی هەوڵدەدەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی یاسایی سووریا لەنێو دەوڵەتدا دەوڵەتێكی دیکە بنیادبنێن کە ئەمە لە نێو یاساکانی ئەو وڵاتەدا جێگەی نابێتەوە".ماریا زاخارۆڤا بە ئاماژەدان بەوەی ئەو دامەزراوانە چالاک و، سەرکەوتوو نین گوتی: "ئەمەش ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

چالاکی تیرۆریستان لەو ناوچانە بەردەوامن و لەسەر بنەمای ناڕەزایی لە دژی بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی، تا دێت لەو ناوچانە گرووپی چەکداری نوێ پێکدێن". پێداچوونەوە؛ عومەر شایان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending